ئەندامێکی سەندیکای بازرگانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە بواری کەرتی تایبەتدا بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
مورتەزا خەفاجی ئەندامی سەندیکای بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پرۆژانەی لەماوەی دەیەی رابردوودا لە عێراق ئەنجامدراوە زۆر پێشکەوتوون لە ئاستی جیهانیدان و بەتەواوی پەرەیان پێدراوە.
باسی لەوەشکردووە،
سەرچاوە مرۆییەکانی عێراق ئەزموونێکی زۆریان بەدەستهێناوە لە رێگەی پەیوەندیکردن بە
شارەزا نێودەوڵەتییەکان و کارکردن لە جومگە جیاوازەکانی ئابووری و کەرتەکانی دیکەدا.
ئەوەشی خستووەتە
روو، هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان شوێنێکی زیاتر لە بازاڕی ناوخۆییدا
داگیر بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە،
حکومەتی عێراق بەردەوام هەوڵدەدات بۆ فراوانترکردنی کەرتی تایبەت و بەرەوپێشبردنی
لە پێناو رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستییەکان لە
ناوخۆدا.