بەیانیان کاتێکی گونجاوە بۆ باشترکردن و تازەکردنەوەی جەستە و دەروون وەک ئامادەکارییەک بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە هەندێک کەس پێیان باشە وەرزش بکەن، هەندێکی تر پێیان باشە پیاسەیەک لە سروشتدا بکەن هەندێک کەس مێدیتەیشن دەکەن یان کتێب دەخوێننەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکی رۆژەکە.
بەگوێرەی ئەو راپۆڕتەی کە لە ماڵپەڕی " hindustantimes" بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات هەر خوویەکی بەیانیان سوودی تایبەتی خۆی هەیە بۆ دەروون و جەستە.
ئەوانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن، بەیانیان کاتێکی بێدەنگ و گونجاوە و باشترین کاتی ڕۆژە بۆ خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەک، پێش ئەوەی خۆیان بۆ چوونە سەر کار یان خوێندن ئامادە بکەن.
چڕکردنەوەی خوێندنەوە یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و نەهێشتنی گرژی جەستەیی دەدات، هەروەها یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات بۆ ماوەی ڕۆژەکە. وشە و زانیاری بەیەکەوە هەمیشە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن، کتێب یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی وشەسازی و باشتر گوزارشت لە بیرکردنەوە و بۆچوونەکان، هەروەها یارمەتیدرە بۆ ئەوەی تەندروستتر بیر بکرێتەوە.
زانین هێزی ڕاستەقینەیە، کتێب کۆگای زانیارییە کاتێک ڕۆژەکەمان بە چەند کاتژمێرێکی بێدەنگ لە خوێندنەوە دەستپێدەکەین، ئەمە یارمەتیدەرە بۆئەوەی لە بۆچوونەکانماندا زیرەکتر و بەهێزتر بین.
سەرنجدان لەکاتی خوێندنەوەدا یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەرنجدان، هەروەها یارمەتی باشترکردنی بیرەوەری دەدات، خوێندنەوەی کتێب یارمەتیدەرە بۆئەوەی تاکێکی ئەرێنیتر پەروەردە بکات.