ئاژانسی هەواڵی فەرمی کوەیت بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکان لە چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئۆپۆزسیۆنی کوەیت زۆرینەی دەنگهكانی لە پەرلەمانى وڵاتەکە بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ هەینی، ئهنجامی فەرمی چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ماوەی چوار ساڵدا و یەکەمین ههڵبژاردن لە سەردەمی شێخ مهشعهل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری وڵاتهكه راگهیهندرا.
بەپێی ئەو ئەنجامە فەرمییانەی کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی
کوەیت بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی ٥٠ کورسی، ئۆپۆزسیۆن ٢٩ کورسی بهدهست هێناوە.
رۆژی ٤ـی نیسان هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نیشتیمانى کوەیت بەڕێوەچوو
و تێیدا رێژەی بەشداریکردن گەیشتە ٦٢.١٠٪لە کۆی ٨٣٥ هەزار دەنگدەر کە زیاتر لە نیوەیان
ژن بوون.
لەم هەڵبژاردنانەدا ٢٠٠ کاندیدی ژن و پیاو رکابەرییان
کردووە، کە کەمترین ژمارەیە لە ماوەی زیاتر لە پێنج دەیەی رابردوودا، تێیدا کێبڕکێیان
دەکرد لەسەر بەدەستهێنانى ٥٠ کورسى پەرلەمانەکە.
هاوکات، پێشبینی دەکرێت ململانێ لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان چڕتر ببێتەوە
لە دوای سەرکەوتنی ئەحمەد سەعدون، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نیشتمانی و مەرزوق غانم،
سەرۆکی پێشووتر کە خەڵکی دوو ناوچهی سیاسی جیاوازن.