دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە سکرتاریەتی شارەوانی سەماوە بڕی سێ ملیار دینار بە پێچەوانەی یاسا خەرجکراوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق کۆمەڵێک سەرپێچی دارای فەرمانگە حکومییەکانی ئاشکرد کرد و رایگەیاند، بڕی سێ ملیار و ٤٦٨ ملیۆن و ٢٤٤هەزار و ١٥٩ دینار بە نایاسای لە سکرتاریەتی شارەوانی سەماوە خەرجکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی دوو ملیار و
٩٤٥ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ٤١٨ دینار لە یەک رۆژدا خەرجکراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە فەرمانگەی تەندروستی
سەماوە بڕی ٢٢ ملیار و ٢٦٤ ملیۆن دیناری بۆ کڕینی پێداویستییە تەندروستییەکان خەرجکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٦ی ١٠ی
٢٠٢٢، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دیزینی
سێ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار کە لە دەستەی گشتی باجەکانی سەربە بانکی رافیدەین
دزراوە و دۆسییەکەشی رەوانەی دادگاکردووە و لە میدیاکانیشدا دیار نەمانی ئەو بڕە
پارەیە بە "دزی سەدە" ناوبرا.