PM:08:44:20/11/2022
4656 جار خوێندراوەتەوە
لە هەموو مۆدنیالێکی جیهاندا ئاژەڵێک دەبێت جێی سەرنجی هەوادارانی یاری تۆپی پێ بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامی یارییەکان. لەیەکەم رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیکوادۆر و قەتەر و ئێران و بەریتانیا حوشترێک پێشبینی دەکات بەریتانیا بەسەر ئێراندا سەردەکەوێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، "کامیلا" ئەو حوشترەی بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامەکانی مۆندیالی قەتەر بەکاردەهێنرێت، پێشبینیکردووە ئیکوادۆر بەسەر قەتەر و بەریتانیا بەسەر ئێراندا سەردەکەوێت.
جینی مۆر و فێرنۆ مۆر هەردوو خاوەنی
"کامیلا" بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیایان راگەیاند، پێشتریش هیچ کاتێک
کامیلا لە پێشبینییەکانیدا هەڵەی نەکردووە. دەشڵێن، لە نێوان هەر چوار هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و قەتەر و
بەریتانیا و ئێران، کامیلا پێشبینیکردووە بەریتانیا سەردەکەوێت.
ئاماژەیان بەوەشدا، چەند جارێک
ئەمەیان لەگەڵ کامیلا دووبارە کردووەتەوە، بەڵام ئەو هەموو جارێک ئاڵای بەریتانیای
هەڵبژرادووە.
باسیان لەوەشکردووە، کامیلا
هەڵبژاردەی ئیکوادۆری هەڵبژاردووە بۆ بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی قەتەردا.