سەردێڕ:

هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکرێژ رووبەڕووی خوێندکاران بوونەوە

AM:11:32:20/11/2022

9752 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خوێندکاران بوونەتەوە و هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە نزیک دەروازەی سەرەکی زانکۆکە گردبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە و بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوپرژێنکردنیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هەوڵیان دەدا بەرەو بەردەم باڵەخانەی پارێزگا بڕۆن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لێ دەکەن.

کارزان تارق پەیامنێری ئێن ئار تی باسی لەوەشکرد، خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیک و پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەرەو لای باڵەخانەی پارێزگا بەڕێکەوتوون و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیش هەوڵ دەدەن بگەنە بەردەم پارێزگا.

بەیانی ئەمڕۆ دوای ١٢ رۆژ لە بەردەوامی بایکۆت لە زانکۆکانی سنوری سلێمانی، خوێندکاران رژانەوە سەر شەقامەکان و داوای جێگیرکردنی کاتی پێدانی دەرماڵەکانیان و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەشە ناوخۆییەکان و کەمکردنەوەی کرێی پاراڵێڵ دەکەن. 













گەلەری