سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت بە ٨٧ دۆلار مامەڵەی دەکرێت

AM:07:59:20/11/2022

988 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە پێرێ دوو دۆلار و ٧٩ سەنت دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٠ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

راستەوخۆ لەدوای راگەیاندراوەکەی رێکخراوی ئۆپیک لەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، نرخی نەوت بەشێوەیکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئامانجی ئۆپیک پڵەسیش لەم بڕیارە هێشتنەوەی نرخی نەوتە لە بەرزیدا.

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵ.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

رۆژی ٢٣ی مانگی شوبات، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.













گەلەری