PM:02:25:31/03/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى هاوکارینەکردنى حکومەتى کاربەرێکەرەوە تا دێت رێژەی ئاژەڵ لە هەرێم کەم دەکات و بەپێى تازەترین ئامار بەراورد بە ١٠ ساڵى رابردوو لەسەدا ٣٥ کەمی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاژەڵ تەنها بەشی ئەوە دەکات نیوەى پێداویستى ناوخۆ پڕبکاتەوە و ئەوەى دیکەى پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت.
هاوکات، حکومەتى کاربەرێکەریش باج دەخاتە سەر گواستنەوەى ئاژەڵ لەناوخۆی
هەرێمدا سەرباری کەمبووەنەی بەرهەمی ناوخۆی هەرێم لە گۆشت و بەرهەمی شیرەمەنیەکان.