سەردێڕ:

ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن

AM:09:50:29/03/2025

28468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، بۆ دیاریكردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم كۆدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نەبەز ئسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، لیژنەی بینینی مانگ لە حاجی ئۆمەران لە هەولێر و چیای گڵە زەردە لە سلێمانی و چیای زاوا لە دهۆک چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاری کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری بینینی مانگدا بە بەڵگەوە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە.


 













گەلەری