سەردێڕ:

ئەمڕۆ مووچەی مانگی سێ دابەشدەکرێت؟

AM:10:37:24/03/2025

144544 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رێکارە کارگێرییەکانی ناردنی مووچە لەبەغدا تەواوبوو، چاوەرێ دەکرێت ئەمرۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم بدرێت، و پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمرۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی چاوەرواندەکرێت ئەمرۆ مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ وردبینی لیستی مووچە و رێکارە کارگێرییەکانی ناردنی مووچە لەبەغدا تەواوبوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارای هەرێم رایگەیاندبوو، وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتایدایە، بەمەش هەر دابەشکردنەکەی دەکەوێتە سەر حکومەتی کاربەڕێکەر ئەگەر گرفت دروست نەکات پێش جەژن مووچەخۆران مووچەی مانگی سێ وەردەگرن.













گەلەری