سەردێڕ:

ئایا سبەینێ لە هەرێم پشووە؟

PM:07:02:19/03/2025

127168 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم یادی جەژنی نەورۆز دەکرێتەوە. بە گوێرەی رۆژمێری حکومەتی کاربەڕێکەریش، سبەی دەوامی فەرمییە و پشوو نییە و پشووی نەورۆز لە رۆژی هەینی ٢١ـی ئەم مانگە دەست پێدەکات تاکو رۆژی یەکشەممە ٢٣ـی مانگ.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بە پێی ساڵنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی ٢١، ٢٢، ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات بڕیارە سبەی ئێوارە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم یادی جەژنی نەورۆز بکرێتەوە و ئاگریش بکرێتەوە.

هەروەها بڕیارە لە هەولێر لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و لە سلێمانیش لە چاڤی لاند، هەموو ئامادەکارییەکانی یادی جەژنی نەورۆز تەواوکراون و سبەی ئێوارە ئاگر دەکرێتەوە، هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانی چاڤی لاند بکەن و بەشداربن لە یادەکەدا.














گەلەری