PM:02:31:28/03/2025
89140 جار خوێندراوەتەوە
پەیمانگەی نیشتمانی میسر بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد و رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو ٣٠ـی ئازار، یەکەم رۆژەی جەژنی رەمەزان دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، پەیمانگەی نیشتمانی میسر بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی رایگەیاند، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، کە ئێستا تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە و زیاتر هاوکارە لەگەڵیدا، بەوەش لە پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممەدا هیلالی مانگ دەردەکەوێت، بەوەش رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حەوت لیژنە بەشداری دەکەن لە بینینی
هیلالی مانگدا، بۆئەوەی بە تەواوی دڵنیایی بدەن لە دیاریکرنی یەکەم رۆژی جەژن.
باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت هیلالی مانگ لە
ئاسمانی قاهیرەدا بۆماوەی ١١ خولەک ببینرێت، لە شارەکانی دیکە بۆ ماوەی ٩ بۆ ١٢
خولەک لەکاتی نوێژی تەراویحدا دەبینرێت.
هاوکات،
وا بڕیارە ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم كۆببێتەوە
و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریبکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی، رۆژی
هەینی رابردوو پێشبینی کردبوو کە رەمەزان لە هەندێک وڵاتدا ٣٠ رۆژ بخایەنێت و
جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی دووشەممە ٣١ـی ئەم مانگە لە کاتێکدا رەنگە هەندێک وڵات
رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئەم مانگە دەستپێکردنی جەژن رابگەیەنن.