سەردێڕ:

دوای نۆ ساڵ وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا نووسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست

AM:11:49:01/04/2025

3068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا دوای نۆ ساڵ بە فەرمی نوسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، جێگری وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە راگەیەنراوێکیدا داخستنی نوسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر راگەیاند و دەشڵێت، نوسینگەکەیان لە ساڵی ٢٠١٤ــەوە کردووەتەوە و رۆڵێکی گرنگی لە دروستکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا بینیوە و لەو رێگەیەوە هاوکارییەکانیان گەیاندووەتەوە هەرێم و ئاوارەکان.

هاوکات یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی کەنەداش باسی لەوەکرد، نوسینگەکەیان لەکاتی بوونی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە کردووەتوە و ئێستا ئەو چەکدارانە رۆڵیان لەو ناوچەیەدا نەماوە و دۆخی عێراق سەقامگیرە، وتیشی عێراق ئامادەیە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی باش بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان.













گەلەری