نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە
١٨یش بە ٥٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤١ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٤٩ هەزار دینارە.