PM:06:41:31/03/2025 
        
      5284 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، توڕەیی خۆی بەرامبەر پوتن دەربڕی، کرێملن رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەن بۆ رێکەوتن و گەیشتن بە پڕۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کرێملن، رایگەیاند، رووسیا و ئەمریکا کار لەسەر بیرۆکەکان دەکەن بۆ ئەگەری یەکلاییکردنەوەی ئاشتی لە ئۆکرانیا و دروستکردنی پەیوەندی دوولایەنە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئەوەش لە کاتێکدایە، ترەمپ، پێشتر رایگەیاندبوو، کە زۆر توڕە بووە دوای ئەوەی
سەرۆکی رووسیا رەخنەی لە متمانەپێکراوی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گرت و
سەرۆکی ئەمریکاش پێشنیاری کرد کە دەتوانێت باجی لاوەکی بە رێژەی ٪٢٥ تا ٪٥٠ بەسەر
کڕیارانی نەوتی رووسیادا بسەپێنێت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             