PM:11:11:31/03/2025
2412 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حوسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی دوو هەفتەی رابردوەوە لەناوچون زۆرێک لە چەكدار و سەرکردەکانیان نەماون ئێمە هەمو رۆژێک لێیان دەدەین، بەشێوەیەكی قورستر و قورستر.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حوسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی دوو هەفتەی رابردوەوە لەناوچون زۆرێک لە چەكدار و سەرکردەکانیان نەماون.
ئەوەشی
خستەڕوو، تواناکانیان کە هەڕەشە لە کەشتیوانی و ناوچەكە دەکات بە خێرایی لەناو
دەچن، هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تا چیتر مەترسی لەسەر ئازادی کەشتیوانی نەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەڵبژاردن بۆ حوسییەکان روونە واز لە هێرش بۆ سەر کەشتییە
ئەمریکییەکان بهێنن، ئێمەش هێرشەكان بۆسەریان رادەگرین بەپێچەوانەوە ئێمە تازە
دەستمان پێکردوە و هێشتا ئازاره به ئێشهكهیان بهرنهكهوتووە، هەم بۆ
حوسییەکان یان بۆ سەرپەرشتیكارەكانیان لە ئێران.