PM:03:59:29/03/2025
18688 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەپشتبەستن بە نزیكەی ٤٠٠٠ مێگاوات كارەبا رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٧٠٠٠ كرێكار و
فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی
كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و
سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی
ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ماوەى ٣٣ ساڵە پارتى و یەکێتى نەیانتوانیوە گرفتى کارەبا لە هەرێم
چارەسەر بکەن، ئێستاش لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە نرخى کارەبایان لەسەر هاوڵاتیان نۆ
هێندە زیاد کردووە بەوەش هاوڵاتیان ناتوانن وەک پێویست سوود لە کارەباکە وەربگرن.