PM:08:29:27/03/2025
36524 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئازار هەتاکوو رۆژی شەممە ٥ـی نیسان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تاکو رۆژی شەممە ٥ـی نیسان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە رۆژی یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی
هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌پێی روانگه‌ی فه‌له‌كناسی
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ـی ئەم مانگە یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، به‌ڵام
تا ئێستا به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به بینینی مانگ
ده‌به‌سترێت، ئه‌گه‌ر رۆژی شه‌ممه مانگ بینرا رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كرێته یه‌كه‌م
رۆژی جه‌ژن و ئه‌گه‌رنا، رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.