سەردێڕ:

هەواڵی کوشتن لەنێو میدیاکان

PM:07:52:27/03/2025
1776 جار خوێندراوەتەوە
زمناکۆ ئیسماعیل
+ -

دەبێ ئەو چەند میدیاو میدیاکارە بەڕێزە، بەخۆیاندا بچنەوە و بڵێن (شێوازی هەواڵ و وێنەکانی هەواڵی کۆشتن دەگۆڕین)، نەك کۆنکرێتی بڵێن "هەواڵی کوشتن بڵاو ناکەینەوە".

ئاراستەکردنی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی داواکاری گشتی هەڵەیە و دوو جار کەوتووەتە هەڵەوە.

داواکاری گشتی تەنها فەرمانگەی داواکاری گشتییە لەجیهان کە بیسەپێنێ بەسەر میدیاو بڵێ "نابێ هەواڵی کوشتن بڵاو بکەنەوە.
باشتر وەهایە داواکاری گشتی بڵێ (دەبێ شێوازی گواستنەوەی هەواڵی کوشتن بگۆڕن).

لەنێو دونیادا شتێ نییە بۆ میدیا کۆنکرێتی بڵێن نابێ، بەڵکو پێشنیار دەکرێ و دەخرێتە بەردەم میدیاکان، چونکە نابێ دەبێتە سەپاندن، سەپاندنیش دەبێتە ڕێگری لە ئازادی گەیاندن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چەند بابەتە، بینەری ئەم دیمەنە تۆمار کراوە بن.

گەلەری