سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزان هەفتەیەک پشوو راگەیاند

PM:03:50:25/03/2025

121736 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به‌ درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو بكاته‌ پشوو له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌، هاوکات تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری نەداوە لەبارەی پشووی جەژن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.

هاوکات بڕیارەکە تەنها بۆ عێراقە و تاکو ئێستا حکومەتى کاربەرێکەری هەرێم بڕیارى لەبارەى پشووەکانى پەیوەست بە جەژنی رەمەزان نەداوە.

 


 













گەلەری