PM:05:22:29/03/2025
59788 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی لە تورکیا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی تورکیا بڵاویکردەوە، بەهۆی بینینی مانگەوە سبەینێ ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، ههریهكه له وڵاتانی
ئوسترالیا، مالیزیا، برۆناى، ئیندۆنیزیا و بەنگلادیش رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە
٣١ـی ئازار یهكهمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت و سبهینێ تەواوکارى مانگى
رەمەزانه.
سعودییە و
بەشیکی تر لە وڵاتانی ئیسلامی تا دوای بانگی مەغریب چاودێری دەکەن و ئەگەر مانگ
بینرا سبەینێ دەکرێت بەجەژن.