AM:11:33:01/04/2025
6700 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و بوونی هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک دەست پێدەکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەشێک ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە وە لە درەگانى شەودا دابارین کۆتایی پێدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٢- ٤ پلە بەرزدەبنەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لە درەنگانى شەودا
لە هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٥ پلەی
سیلیزی
دهۆک : ٢٣ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٩ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٥ پلەی
سیلیزی
سۆران : ٢١ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٢
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣١ پلەی
سیلیزی