سەردێڕ:

خالید شوانی: پێویستە هەرێم لەگەڵ رێنماییەکانی عێراق بگونجێت تا مووچە دوانەکەوێت

PM:12:21:31/03/2025

1308 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەرێم خۆی لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی عێراق بگونجێنێت بۆ ئەوەی چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوانەکەوێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کێشەی مووچە چارەسەر بووە و هیچ کێشەیەکی یاسایی و سیاسیی لەپشتەوە نییە.

باسی لەوەش کردووە، پێویستە هەرێمی کوردستان خۆی لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی عێراق بگونجێنێت تا مووچە لە وادەی خۆیدا بنێردرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بەڵام تا ئێستا تەنها بەشێکی کەمی داهاتی ناوخۆی تەنها دوو مانگی رادەست کردووە.

 













گەلەری