سەردێڕ:

ئیسرائیل موشەکێکی ئاراستەکراوی لەلایەن غەززەوە پوچەڵکردەوە

AM:10:31:01/04/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا موشەکێکی غەززە پوچەڵبکەنەوە کە ئاڕاستەیان کرابوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وتەبێژی سوپای ئسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە موشەکییەکە کاتژمێر ٨:٣٦ لە باکوری غەززەوە بووە و توانرا بێ بوونی زیانی ماددی و گیانی پوچەڵبکرێتەوە.

هاوکات بەپێی کۆمەڵێک سەرچاوە ئەوەخراوەتەڕوو، داگیرکردنی کەرتی غەززە رەنگە ببێتە بیانوویەک بۆ فشارخستنە سەر فەڵەستینییەکان بۆ ئەوەی غەززە بەجێبهێڵن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردبوو، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی خۆی لە غەززە فراوانتر دەکات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ٢٥٪ـی کەرتی غەززە.

 













گەلەری