سەردێڕ:

ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی شێوەی جەستەیان لە سێو دەچێت

PM:11:50:30/03/2025

4096 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ئاماژەیان بەوەکردووە، دیمەنی دەرەوەی جەستە دەکرێت ئاگادارمان بکاتەوە لە دۆخی تەندروستیمان، ئەمەش بە پشت بەستن بە قاڵبی ئێسکەپەیکەر و دابەشبوونی ماسولکەکان و چەوریی لە جەستەدا.


بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ئەگەر بە نمونە جەستەت بەشێوەی سێوە واتە خڕە و ناوچەی کەمەرت پانە، بەجۆرێك گەدەت بەرز و دیارە، دەکرێت ئەمە ئاماژەبێت بۆ بوونی بڕێکی زۆر چەوریی هەڵگیراو لە دەوریی ئەندامەکاندا.

لەو بارەیەوە سەنتەری "" تایبەت بە زانیارییە تەندروستییەکان ئاگاداریداوە، جەستەی شێوە سێو دەکرێت هەندێك ماددەی کیمیایی و هۆرمۆنای ژەهراوی تێدابێت زیاتر لە کەسانی دیکە، هەروەها پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکردوە چەورییە هەڵگیراوەکانی دەوریی ئەندامەکان ماددەی ژەهر زیاتر لە چەورییەکانی ژێر پێست دروست دەکەن.

ئەم جۆرە چەورییە شاراوانە لە دەوریی ئەندامەکانی ناوەوەدا هەڵدەگیرێن، یەکێك لە هۆکارەکانی کۆبوونەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی کالۆری بەبڕێکی زۆر بەبێ وەرزشکردن.

تا ئەم چەورییانەش زیاتر ببن ئەگەری تووشبوون بە فشاری بەرزی خوێن، قەڵەویی، رووبەڕووبوونەوەی ئەنسۆلین ، شێرپەنجە، رەبوو، فشەڵبوونی ئێسك و ئازاری خوارەوەی پشت زیاتر دەبێت.

بۆئەوەی بزانیت تا چەند لەو چەورییانە لە جەستەتدا کۆبووەتەوە دەتوانیت پێوانەی کەمەرت بکەیت، بۆ ژنان ئەگەر ئەستوری کەمەر ٨٠ سانتیم و زیاتر بێت مەترسیی دارە، بۆ پیاوانیش ئەگەر ئەستووری کەمەر ٩٤ سانتیمەتر و زیاتر بێت ئەوا مەترسیی لەسەر تەندروستییان دەبێت.

زانایان ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەگەر کەمەرت لەو قەبارەیە زیاتر بوو و شێوەی جەستەشت بەشێوەی سێو بوو، هێشتا دەتوانیت بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەو چەورییانە کەمبکەیتەوە، لەڕێگەی کەمکردنەوەی خواردن، خواردنی تەندروست و وەرزشی بەردەوام.













گەلەری