PM:05:07:25/03/2025
884 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامدەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی باڵا لە هەوڵی ئەوەدایە
کە ئەو رەشنووسەی ئامادەکراوە پەسەندبکرێت دواتریش خەڵک بۆ پۆستەکان
دەستنیشانبکرێت.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکان ساردنەبووەوە راستەوخۆ دەستی بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان کرد، ئێستاش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، ئومێدەوارن بتوانن لە
یاسا کارپێکراوەکانی عێراق سوودوەربگرن و خەڵكێکی زۆر بنێرنە سەر سندووقەکانی
دەنگدان.