سەردێڕ:

دارایی هەرێم کاتی گەیشتنی مووچەی مانگی ٣ـی ئاشکرا کرد

PM:02:05:25/03/2025

61000 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار تەواو کرا و بریارە سبەینێ زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دینار بخێرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەکەیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌ سبەینێ زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لە لقی بانکی ناوەندی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانیش، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هاتنى پارەکە سبەنێ لیستى مووچەى مانگی سێ بڵاوبکرێتەوە و ئەگەر حکومەتى کاربەڕێکەر گرفت دروست نەکات دەتوانرێت لەم چەند رۆژەى ماوە مووچەى تەواوى مووچەخۆرانى هەریم دابەشبکرێت.

 














گەلەری