PM:04:37:23/03/2025
61164 جار خوێندراوەتەوە
مهرجهعی باڵای ئاینی شیعهكان له عێراق رایگهیاند، پێشبینی دەكەن رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو چاوەڕوانی بینینی مانگ دەكەن و پێشبینی دەكەن بینینی مانگ زۆر رون و بەرز بێت و رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سیستانی لەكاتێكدایە
ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی، رۆژی هەینی پێشبینی کردبوو کە رەمەزان لە هەندێک
وڵاتدا ٣٠ رۆژ بخایەنێت و جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی دووشەممە ٣١ـی ئەم مانگە لە
کاتێکدا رەنگە هەندێک وڵات رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی ئەم مانگە دەستپێکردنی جەژن رابگەیەنن.