PM:06:52:29/03/2025
7460 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مانگ بینراوە و سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەلایەن لیژنەکانی بینینی مانگەوە لە هەرێمی کوردستان مانگ بیندراوە و سبەینێ یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
هاوکات، هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە وتورکیا و ئیمارات و قەتەر و میسریش سبەینێیان کردووەتە
جەژن.
لەلایەکی دیکەشەوە، وەقفی سوننی عێراق و ئێران و ئیندۆنیزیا و
مالیزیا و چەند وڵاتێکی دیکە سبەینێ یان وەک تەواوکاری مانگ رەمەزان دیاری
کرد و رایانگەیاند، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.