سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی رێختەر میانماری هەژاند

AM:10:39:28/03/2025

1956 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پۆینت حەوت پلەی رێختەر ناوەڕاستی میانماری هەژاند. تا ئێستاش زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بومەلەرزەکە ١٦ کیلۆمەتر لە دووری باکوری رۆژئاوای شاری ساگاینگ بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە. هاوکات وڵاتانی تایلاند، هندستان و بەنگلادشیشی گرتووەتەوە.

هاوکات، تاوەکو ئێستا راگەێندراوی فەرمی لەلایەن حکومەتی میانمارلە بارەی زیانەکان  بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام چەندین باڵەخانە لە میانمار و تایلەند بەتەواوی رووخاون.

 

 

 













گەلەری