سەردێڕ:

ئەپیکۆر لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

PM:11:36:28/03/2025

16048 جار خوێندراوەتەوە

ئەپیکۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییە دیاریکراوەکان، هاوشان لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر، دانوستانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە، لەوانەش راستەوخۆ لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ ئەوەی بگەنە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئەپیکۆر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم کارانە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە قبوڵکراو نین، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر دەست بە هەناردەکردن ناکەنەوە تاوەکو پابەندبوونێک لەلایەن حکومەتەوە هەبێت بۆ رێزگرتن لە گرێبەستەکانیان لەوانەش گەرەنتی پارەدان بۆ هەناردەکردنی رابردوو و داهاتوو.

وتیشی، بۆمان روونبوویەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نیە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت، ھەوڵدەدات پرۆسە و رێگەیەک بگرێتەبەر کە بەشێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم  دابنێت.


 













گەلەری