PM:06:36:29/03/2025
4644 جار خوێندراوەتەوە
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، دیوانی وەقفی سوننەی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
هاوکات هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە و تورکیا و میسر و ئیمارات و قەتەر سبەینێ یەکشەممەیان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە و جیاواز لەوان،
هەریەکە لە وڵاتەکانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش بەهۆی نەبینینی مانگەوە، سبهینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.