PM:04:51:28/02/2025
211920 جار خوێندراوەتەوە
ئەندەنوسیا رایگەیاند، سبەینێ رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەپێی ئاماری ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی، ئەندەنوسیا وادەی یەکەم رۆژی رەمەزانی راگەیاند کە دەکەوێتە سبەینێ رۆژی شەممە واتە بەرواری ١ـی ئازار.
ئاماژە بەوەشکرا، ئوسترالیاش سبەینێ شەممەی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیاند.
هاوکات، هەردوو وڵاتی فلیپین و مالیزیا رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢ـی ئازاریان وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرد و سیانزە وڵاتی عەرەبیش بە دواداچوون بۆ بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم
رۆژی مانگی رەمەزان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینییە فەلەکییەکان کە مانگی پیرۆزە
سبەینێ شەممە، لە زۆربەی وڵاتان دەستپێدەکات.