PM:07:59:21/11/2024
1284 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی ڕابردوودا سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی زۆرترین کارەکانی سەرژمێری ئەنجامدراون. دەشڵێت، "ئەو ماڵانەی بژمێرەکان سەردانی نەکردوون با لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هاوڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بەسەنتەی پەیوەندیەکان لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
ئەوەشی خستووەتە روو، "لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە ئەم
قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە
کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت"
هاوکات دارا رەشید داوای کردووە، سەرجەمئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لە ماڵەکایان بمێنەوە، چونکە
پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێت .