سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق دەکات؛ نرخی دۆلار دادەبەزێت؟

PM:02:25:18/01/2024

16288 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و سندوقی بانکی ناوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکە کۆبووەوە. دەشڵێت " هەموو رێگایەک بۆ چاکسازی لە سیستمی بانکیدا دەگرینە بەر".


ئەمڕۆ پینجشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە فۆڕمی ئابووری بەمەبەستی تاوتوێکردنی سیستمی دارایی و بانکییەکانی عێراق لەگەڵ کریستالینا جۆرجییڤا بەڕێوەبەری نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بۆ چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و دارایی عێراق تاوتوێی پلان و هاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی کراوە. دەشڵێت،" ئامادەین بۆ هەرجۆرە چاکسازییەک کە سیستمە بانکییەکانمان پێشبخات".

لای خۆشییەوە، کریستالینا جۆرجییڤا سەرۆکی نەختینەی بانکی نێودەوڵەتی جەختی لە هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی بانکەکە بۆ پەرەپێدان و رێکخستنی سیستمی بانکی عێراق کردەوە.

هاوکات، شارەزایەکی ئابووری بە ئێن ئاڕ تی وت، بانکی نێودەوڵەتی هاوکاردەبێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی نانەوتی و فراوانبوونی ئاستی مامەڵە داراییەکان بە کارتی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت " دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بانکەکانی عێراق لە جیهان و ناوخۆشدا کە پێشبینی دەکرێت بەرێژەی ٢٠٪ کاریگەرییەکانی لە دوای گەرانەوەی سودانییەوە دەستپێبکات".

سەبارەت بە نرخی دۆلاریش باسی لەوەکرد، بانکی نێودەوڵەتی رێکخەرێکی گرنگ دەبێت بۆ عێراق لە رووی کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینارەوە، چونکە راستەوخۆ بەهای دینار دەگوازرێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەوەش خواستی هاوڵاتیان بۆ دینار بەرزتردەبێتەوە.













گەلەری