PM:11:14:15/11/2025
636 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی پیرۆ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بە نادیە موراد، چالاکوانی ئێزدی بەخشی.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، زانکۆی سیزار فاییخۆی وڵاتی پیرۆ لەپای هەوڵەکانی بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ، بڕوانامەی دکتۆرای فەخری، وەک بەرزترین بڕوانامەی زانکۆکەی بەخشییە نادییە موراد چالاکوانی ئێزدی.
زانکۆکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو رێزلێنانە لە نادیە موراد،
لەپای هەوڵەکانێتی بۆ گەیاندنی دۆزی ئێزدییەکان، بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و
هاوکارییەکانی بۆ قوربانیانی توندوتیژییە.