AM:09:57:29/10/2025
68280 جار خوێندراوەتەوە
بڕیاردرا سبەی پێنجشممە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەڵەبجە، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" بڕیاردرا سبەی پێنجشممە، ٣٠ـی تشرینی یەکەم، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئەم پشووە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە.
لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بهرههمی خۆماڵی جووتیارانی هەرێم و بەتایبەتی هەنار نمایش دهكرێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.