سەردێڕ:

سبەی لەم پارێزگایە کرایە پشووی فەرمی

PM:10:06:09/11/2025

28324 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی پارێزگاکە بۆ سبەی دووشەممە بکرێتە پشوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیدارەی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، سبەی لە پارێزگای كەركوك پشووی فەرمییە، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانيش دەتوانن پشت ببەستن بە سیستمی نۆرەگرتن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێدانی پشوو بە ئامانجی پێدانی کاتە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خێزانەکانیان بۆ ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە قەزا و ناحیە و گوندەکان نیشتەجێن و تا زیاتر ئامادە بن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسە دیموكراتییە.


 













گەلەری