PM:08:17:11/11/2025
30752 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، سبەینێ کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق دەڵێت، دوای تەواو بوونی کاتی دیاریکراوی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، سبەینێ کاتژمێر ٦ـی ئێوارە کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.
لە بارەی
سکاڵای لایەنەکانەوە وتی، تاکو ٧٢ کاتژمێری داهاتوو لایەنەکان دەتوانن سکاڵاکانیان
بگەیەننە دەست کۆمسیۆن، دوای ئەوە سندووقەکان دەکرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر
دەکرێت.
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی
پێ کرد، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبووە، و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٨٠٠
هەزار دەنگدەر لە هەرێمن.