PM:05:59:13/11/2025
25860 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گەڕەکی وڵوبە لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەكی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان شۆفێرەكە نەوەستاوە و هەڵاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەرپرسی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی زانیارییەكەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند و وتیشی، هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەمەنی ٥٦ ساڵە، تەرمەكەشی براوەتە پزیشكی دادی سلێمانی.
هەر سەبارەت بە
رووداوەكە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا شۆفێرەكە
دەستگیر نەكراوە و هەڵاتووە.
لە رووداوێکی
دیکەدا هەر ئەمڕۆ لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود لە سلێمانیرووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و
بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە.
ئەلەند قادر - سلێمانی