PM:06:01:14/11/2025
1656 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا ، بڕیارە شابانە مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو چاکسازییە بەرفراوانەکان رابگەیەنێت کە ئامانج لێی ئەوەیە بەریتانیا کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ پەنابەران و پەنابەری کەمتر روو لە بەریتانیا بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بڕیارە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پلان دابنێت بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا، هەروەها ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە بکات هاتوونەتە بەریتانیا.
هەروەها
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گۆڕانکاری لە یاسای مافەکانی مرۆڤ ئامادە
بکات بۆ ئەوەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە ئاسانتر بێت کە بە بەلەمی بچووک کەناڵەکە
دەبڕن.
بەپێی پلانەکە ،
بە تێپەڕبوونی کات پێداچوونەوە بە رەوشی پەنابەری و دۆخی وڵاتەکانیان دەکرێت و
کاتێک گەشتنە ئەو بڕوایەی گەڕاندنەوەیان سەلامەتە، پەنابەران دەگەڕێندرێنەوە بۆ
وڵاتەکانی خۆیان.
بەرپرسانی
وڵاتەکە پلانەکانی وەزیری ناوخۆی بەریتانیان بە بەرهەمترین چاکسازی بۆ
بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە سەردەمی مۆدێرن وەسف کرد.