سەردێڕ:

كارەسات لەوەدایە دوای ٣٣ ساڵ دەنگ
بدەیتەوە یەكێتی و پارتی

PM:08:47:09/11/2025
3200 جار خوێندراوەتەوە
رێبوار ياسين فەتاح
+ -

جارێکی دیکە، ئەمەی له رابردوو لە سلێمانی روویدا جەختکردنەوەیە لە چەند بارەبوونەوەی کلتوری بەعس، راستە راپەڕین کرا و رژێمی بەعسی پێشوو لە کوردستان نەما، بەڵام کلتورەکەی ماوە، بەکارهێنانی تانک و درۆن و هێزی حیزب لەناو شارێک کە خۆیان پێی دەڵێن شاری رۆشنبیری، بەتەنیا شکستی سیاسیی نییە و داڕمانی گەورەی کۆمەڵگای مەدەنییە و نەمانی هێزی قانوونە.

ئەم زنجیرە ڕووداوانەی ئەم دوایەیە لە سینارۆکانی کەیسی شێروان شێروانی و هەڵدانەوەی کەیسی شاسوار لەم کاتەدا لە کاتێکدا چەندین ساڵە خۆیان دۆسێیەکانی دوادەخەن و هەڵکوتانە سەر لاهور جەنگی پێمان دەڵێن لەم دوو زۆنە سەوز و زەردە شتێک نییە بەناوی قانوون، دادگا و دادوەرەکانیش تا ئەو جێگەیە بڕیارەکانیان بڕدەکات، کە حیزب و خێڵ نیگەران نەبن، بەڵام هەرگیز ناتوانن سنورەکانی حیزب و خێڵ ببەزێنن، ئەوە هەیچ کە ناتوانن خۆیان لەقەرەی سنوری بنەماڵەکان بدەن، دادگا و پەڕلەمان و زاکۆکان و میدیاکان باقی دامەزراوەکانی دیکە زیاتر پێكهاتەیەکی ملکەچی حیزبین نەوەک دامەزراوەی سەبەخۆ و دروستکردنی بڕیار لەپێناوی سوودی گشتی.

كابينه كه ئه م دوو جووت حيزب
دزو یاسا شکێن پارتي ويه كيته ناتوانێت ژیانی هاولاتيان چاک بکات
خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک

خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت، ڕای جیاواز نامێنێت، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی.

دەسەڵاتتداری گەندەڵ و ستەمکار لە کەشێکی زۆر پیس ژیان بەسەر دەبات کە پڕیەتی لە ڤایرۆسی غدر و خیانەت و لەناو بردن و تاریکی سەرکوتکەر هەردەم کار بۆ درووستکردنی کۆگایەک لە شوێنکەوتوان دەکات کە گوێڕایەڵ و جێ بەجێکاری کار و فەرمانە قێزەونەکانی بن، هەر ئەم شوێنکەوتوانە وا لێدەکات کە ئەوانی دیش بخەنە ژێر ڕکێفی ستەمکار و گوێڕایەڵی خاڵ بە خاڵی فەرمانەکانی ستەمکار بن.

هیچ ڕایەکی دژ بوونی نامێنێت ئەوەی دژ بێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ستەمکارەوە یا دوور دەخرێتەوە یاخوود دەخرؿتە کونجی زیندان و بە تۆمەت و سیناریۆی هەڵبەستراو، ئەم کۆمەڵە لە گوێڕایەڵانی ستەمکار هەموو تواناکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ هەڵخەڵەتاندن و سەرکوتکردن و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بە زەبری هێز و هەندێک کات هێز وەلا دەنێن کاری مۆدێرن لە شۆردنەوەی مێشک دەگرنە بەر، لەم نێوەندەشدا هاوڵاتی ئاسایی بێ حەول هەموو ڕۆشنفکریەکەی لە کەناڵەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە پێ دەگات کە هەردەم ستەمکار بە ڕزگارکەر و باوکی ئازا و خۆشەویستی گەل و باوکی هەژاران وێنا دەکەن و خیانەت دەڕازێننەوە بەبەرژەوەندی میللەت و نیشتیمان و نیشتیمانپەروەری و داواکردنی هەنگاوی بنیاتنەرانە بە خیانەت هەژمار دەکرێت.

دەسەڵاتتداری ستەمکار لەتوانایدایە کە پیاوانی ئاینی بۆلای خۆی ڕابکێشێت ئەتوانم بڵێم کەسانێک لە بانگخواز و مەلایانە ڕادەکێشن کە مەیلی گەشتنیان بە دەسەڵات و پارەیە یاخوود کەسانێک نزیک لە خۆیان کە هیچ بڕواشیان بە دین نیە وەک مەلا و پیاوانی ئاینی درووستیان دەکەن بۆ کاتی پێویست ، کاری ئەم مەلا و بانگخوازانە ئەوەیە بە خەڵک بڵێن بە زمانی سمع و طاعە ئەوەی دژی ستەمکار بێت دژی پێغامبەر و دینەکەیەتی.

نموونەیەک لەسەردەمی خەلیفە یزدی کوڕی عبدالملیک کاتێک هەندێک فەقێی ئەو سەردەمە پرسیارێکیان ئاراستەی گەورە موفتی خەلیفە کرد بە هۆکاری ستەمەکانی خەلیفە و ووتیان ئایا خودا لێپێچینەوە لە خەلیفەی موسوڵمانان دەکات؟؟

هەر لەوێدا چەند مەلایەکی بەرژەوەندخوازی نزیک لە یزد هاتنە جواب و ووتیان خەلیفەکانی موسوڵمانان لێپێچینەوەیان لەسەر نیە و هەرکارێک بکەن دەچنە بەهەشت.

نموونەیەکی تر لەسەردەمی معاویە خەڵک هاواری لێبەرزبۆوە لە ستەمی معاویە ڕاستەوخۆ سەرۆکی موفتیەکانی ئەو سەردەمە هاتە وەڵام و ووتی هەرکەس دژی خەلیفە بوەستێتەوە ئەوا خەلیفە بۆی هەیە سەری بپەڕێنێت و ئەوانە جێنشینی پێغەمبەرن و لێپرسینەوەیان لەسەر نیە و هەر لێپرسینەوەیەک دەچێتە بابی خیانەتی گەورە لە خوا و پێغەمبەر و دینەکەی.

دەسەڵاتتداری ستەمکار هەرگیز خۆی بە ستەمکار نابینێت ، بەڵکو خۆی بە کەسێکی پاک و دوور لە هەڵە دەبینێت.

بۆ ئەم شێوازی بیرکردنەوەیەش کۆمەڵێک لە بەرژەوەند خواز و ماستاوچییەکان یارمەتی دەرین و هەردەم وێنای ستەمکار وا نیشاندەدەن کە مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات پێویستیە و بەبێ ستەمکار ژیان بوونی نامێنێت و ووڵات بەرەو وێرانی و کارەسات دەڕوات، هەر بەم شؿوازە ووردە وردە گەندەڵی و بەرتیلدان و دزی و جەردەیی درووست دەبێت، خەڵکانێ ئاست نزم و پۆخڵەواتی کۆمەڵگا دەبنە دەسەڵاتتدار، دەرگاوان و حەس حەس دەبنە فەرمانداری هێز و چەقۆکێش و شەلاتی و سەرسەریەکان دەخرێنە بەڕؿوبەرایەتیەکانی ئاسایش بۆ نموونە ئاسۆی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی یەکێک بوو لە شەلاتیەکانی کە خۆی و هاوشێوەکانی کەوتبوونە گیانی خۆپیشاندەران بەڵام ئێستا دەیبینین کراوە بە بەڕێوبەری پاراستنی خەڵکی شارێک.

کێشەیەک کە گەلی سەرکوتکراو پێوەی دەناڵێنێت ئەوەیە هەردەم لە ترسدا دەژی، ترس لە جوڵە لە هەنگاونان ، ترسێک کە هیچ بناغەیەکی نیە بەڵام وای وێنا دەکەن لە کاتێکدا داوای ئازادی دەکەیت دەبێت نەترسیت و ئازادی باجی گرانە خوێنی دەوێت ڕۆحی دەوێت هەستی دەوێت وونبونی ئازیزانت و هاوڕێیانت و دۆستەکانتی دەوێت، دەبێ دڵۆپە خوێنی سور و فرمێسکی سپی بڕێژیت بۆی و بۆ ئەوکەسانەی کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیوە و چاونەترسانە تا سەر شۆڕ نەبن تا کۆیلە نەبن گیانفیدا بوون.

دەسەڵاتداری ستەمکار هەردەم بیردۆزی پلانگێڕی درووست دەکات و هەموو بیرۆکەکەی لە ڕێگەی ئۆرگان و دامەزراوەکانی بڵاو دەکاتەوە و هەر کەس پێ بڵێت ستەمکار ستەمەکانت بوەستێنە ئەوا بە خۆفرۆش و سیخوڕ و جێ بەجێکاری ئەجیندای دەرەکی ناوزەند دەکرێت، هەموو ستەمکارێک هەردەم کۆمەڵێکی زۆر لە گەلەکەی بەم بیردۆزە هەڵدەخەڵەتێنێت و ئەوەی جێی سەرسوڕمانە باوەڕیشی پێ دەکرێت کە لەڕاستیدا پلانگێڕی و دوژمنکاری ستەمکار خۆیەتی کە ڕەش و ڕووت و برسی و تینوی کردوون لەسەرو هەمووشیەوە ئازادی لێسەندونەتەوە.

ئەمە ڕۆژانە ژیانی ستەمکارەکانە و بۆشیان چۆتە سەر لە بؿ دەنگی زۆرینە.

گەلەری