سەردێڕ:

کەشناسی لەبارەی بارینی بەفر و باران هۆشداری دەدات

PM:04:36:13/11/2025

23864 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەواوە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە شەوی شەممە تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و شەپۆلی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش نزیکەی ١٠ پلە نزمدەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم لە هۆشدارییەکدا دەڵێت، لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، شەوی شەممە تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت، بەجۆرێک شەپۆلی دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش نزیکەی ١٠ پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

کەشناسی رێژەی دابارینی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جگە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک کە ٧٠ بۆ ٨٠ ملم باران دەبارێت، لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و زاخۆش بەڕێژەی ٦٠ بۆ ٧٠ ملم باران دەبارێت و کەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت بە ١٥ بۆ ٢٠ ملم.

 

دەقی هۆشدارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم:













گەلەری