سەردێڕ:

لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی کەشوهەواوە سبەی کرایە پشوو

PM:08:34:15/11/2025

22132 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینی زۆر و خراپی کەشوهەوا پارێزگاری دیالە بڕیاریدا لە سەرجەم خوێندنەگاکان پشووی فەرمی بێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە، بڕیاریدا سبەینێ رۆژی یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەم، دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان رابگرێت و بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە کەشوهەوایەی کە پارێزگاکە پێیدا تێدەپەڕێت.

پارێزگاکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا جەختی کردەوە، کە بڕیارەکە تەنها دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، لە کاتێکدا فەرمانگە و دەزگا حکومییەکانی دیکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.

لە شەوی رابردووەوە، بەغدا و پارێزگاکانی خوارووی عێراق یەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵیان بەخۆوە بینی، لە کاتێکدا دەستەی کەشناسی جەختی کردەوە کە شەپۆلی بارانەکە تا سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش شەپۆلەکە بەردەوامی دەبێت و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت لە هەندێک ناوچە بارانبارین دەگاتە ئاستی پەڵە دان.














گەلەری