سەردێڕ:

هاتووچۆى هه‌رێم چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ وه‌رزى باران بارین بڵاوکردەوە

PM:05:41:15/11/2025

3064 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی تایبەت بە وەرزی باران بارین بڵاوکردەوە بۆ شۆفێران.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاتووچۆی هەرێم وتی، پێویستە شۆفێران بە تەواوی پابەند بن بە هێماکانی هاتووچۆوە ، بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگاکان، و پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان.

دەڵێت، پێویستە مافی پیادەکان بدرێت و هاوکارییان بکەن لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان، و پێش دەستکردن بە رۆیشتن دڵنیابنەوە لە فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، و تایەکان.

هاوکات وتی، پێویستە هەریەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن، ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان، و وتیشی، لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یاخود لافاوی تیادا دروست دەبێت.

 













گەلەری