لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە پێدانی مۆڵەتی ١٥ رۆژ بەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بڕیار درا بە پێدانی مۆڵەتی ١٥ رۆژ بەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
 
            
بەپێی راگەیەنراوەكە،
خوێندکاران دەتوانن لە رێکەوتی ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، تا ١٥ـی تشرینی دووەم
بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەم بڕیارە بە
مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ خوێندکاران تا بەشداری لە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی
عێراق بکەن، کە بڕیارە لە ١١ـی ١١ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو ماوەیە وەک بەشێک لە ماوەی مانەوەی خوێندکار لە
دەرەوەی وڵات بۆ هەژمار دەکرێت.