سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر لە ١٠٠ دۆلار دابەزی

AM:08:24:15/11/2025

17692 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٢٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ١١٢ دۆلار نزمبووەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٠٣ هەزاردینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٦٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٧ هەزار دینارە













گەلەری