PM:02:20:15/11/2025
6304 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین لەئاردایە، "بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، با هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە نزیک رووبارەکان و ئەو دۆڵ و
نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت.