PM:01:04:15/11/2025
4088 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێت، ئەو کەسانەی پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕ نەکردووەتەوە، ئەم وادەیە دوا مۆڵەتیانە کە بێ بەرامبەر خۆیان تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥،وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە تاوەکو ئێستا پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردووەتە، دەتوانن تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێ بەرامبەر خۆیان تۆمار بکەن.
وتیشی، ئەو
وادەیە دوا مۆڵەتە و دوای ٢٠ـی ئەم مانگە، خزمەتگوزارییەکە بەبێ بەرامبەر نامێنێت
و پێویستە پارە بدەن بۆ خۆتۆمارکردن.