سەردێڕ:

تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییە کشتوکاڵییەکان لە ئەرجەنتین روویدا

PM:10:23:15/11/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییە کشتوکاڵییەکان لە ئەرجەنتین روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ٢٠ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، لە شاری ئێزیزە لە نزیک بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەکی گەورە روویداوە و بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانیش، تەقینەوەکە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددە کیمیایە کشتوکاڵیەکان بووە.

هاوکات، هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا نەزانراوە و بەهۆشیەوە نزیکەی ٢٠ کەس برینداربوون.













گەلەری